gBurner ناوی ئامرازێکی زۆر لێهاتووە کە بە ساکارترین شێوە تەراحی کراوە هەتا بەکارهێنەران بتوانن کاری سووتاندن لە سەر لەوحی پەستێنراو بە هاسانی بە ئەنجام بگەیێنن. ئەم ئامرازە ساکارە کە لە توانای دایە تەواوی چەشنەکانی لەوحی پەستێنراو لە سی دی را بگرە هەتا نوێترین تێکنۆلۆژی ئەم لەوحانە واتە Blu-ray پشتگری بکات بە کەڵک وەرگرتن لە ناوبژی کاربەری ساکار بە چەشنێک هەستێ بە کردەکان کە بەکارهێنەری نوێکاریش بتوانێ زۆر بە هاسانی لە ئیمکاناتی ئەم ئامرازە کەم قەبارەیە کەڵک وەربگرێت.
ئەم پرۆگرامە تەواوی ئەو ئامرازانەی کە بۆ سووتاندن پێویستە لە خۆی دا جێکردوە، هەر چەند رەنگە بە بارتەقای ئامرازەکانی وەک Nero پووخت نەبێ، بەلام بەم قەبارە کەمەی کە هەیێتی زۆر کات باشتر و کارامەتر لە Nero کارەکانی رادەپەڕێنێ.
سووتاندنی زانیارییەکان بە شێوەی جۆراوجۆر, پشتگری کردن لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ بۆ رایت لە سەر لەوحی پەستێنراوی دەنگ، ئیمکانی درووستکردنی دیسکی بووتیبڵ، ئیمکانی درووستکردنی وێنە(Data*) وەیان سووتاندنیان و پشتگری کردن لە تێکنۆلۆژی MultiSession, ئەم تایبەتمەندییانەن کە لە ناو gBurner دا جێگیر کراون.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 8 / 7 / Vista / XP
Recuva 5.13
زۆر جار بێ ئەوەی بمانهەوێ هەڵدەستین بە سڕینەوەی وێنە، بەڵگەنامە، فایلەکانی موزیک و حەتتا ئیمایل و...کە بۆی بە پەرۆش دەبین. Recuva بەرنامەیێکی بە هێزی هێنانەوەی فایلە سڕدراوەکانە کە زۆر بە هاسانی و بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بە خێراییەکی بەرچاو هەستێ بە گەران بە شوێن فایلە سردراوەکان و بیانگەرێنێتەوە. ئەم پرۆگرامە پشتیوانی لەفۆرمەتی RAW ی کامێرای نیکۆن و RAWی کانون و هەروەها بیرگە گەرۆگەکان و... دەکات. ئەم بەرنامەیە پرۆگرامێکی سەرچاوەکراوەیە وخۆراییشە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 7, Vista, XP and 2000
muveeReveal v8.0.1
ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە دروستکردنی فیلم و زیاتر ئەو فیلمانەی کە لە ماڵ دا بۆ خۆتان گرتووتانە و لە سەر کامپیۆتێری خۆتان هەتانە بە کار دەبرێ. بەم پرۆگرامە دەتوانن بە ئاسانی و بە کەیفییەتێکی زۆر وخۆکارانەدەتوانن لە وێنەکانتان ئسلاید دروست بکەن و موزیک و گۆرانی لە سەر دابنێن و هەر وەها ئەو فیمانەی کە گرتووتانە ویرایش بکەن یان ئەو شوێنانەی کە پێویستن ببردرێ بیانبرن و زۆر کاری جوانی دیکەش ئەنجام بدەن
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Photo Flash Maker Professional
ئامرازی فلاش و بەرهەمە خووڵقێنراوەکانی هەمووکات سەرنج راکێش بوونە و کەم کەس هەیە کە نەیهەوێ بەم ئامرازە کار بکات و خۆی بنوێنێ. فۆرمەتی فلاش تایبەتە بە فلاش و هەتا ئێستا زۆر بەرنامە خراونەتە ناو بازار کە رواڵەتی سادە و ساکاریان هەیە و بە تواناییەکانیان یارمەتیدەرێکی باش بوونە بۆ خووڵقاندنی بەرهەمی سەرنج راکێش لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. AnvSoft Photo Flash Maker ئەم ئامرازەیە کە یارمەتیمان دەدات هەتا فایلەکانی فلاش و ئاڵبۆمی وینەی زۆر جوان لە چوارچێوەی فلاش دا بەرهەم بێنین. هەتا ئێستاکە زیاتر لە ١،٢٠٠،٠٠٠ بەکارهێنەر لە سەرانسەری دونیا دا لەم ئامرازە کەڵک وەردەگرن بە مەبەستی درووستکردنی ئسلایدشۆ لە وێنەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەیان لە سەر نێت.
Photo Flash Maker لە فۆرمەتەکانی JPG, TIFF, BMP و PNG ی وێنە پشتیوانی دەکات. هەروەها ئێمە دەتوانین فایلی دەنگی بە فۆرمەتی MP3 بە پاشنمای وێنەکان بلکێنین. هەروەها دەتوانین لە فۆرمەتی WMA و ئاهەنگەکانی دابەشکراویش کەڵک وەربگرین.
یێکێ لە تواناییەکانی ئەم ئامرازە هەبوونی کۆمەڵێکی پووخت لە چووارچێوە و ئۆلگووی ئامادەیە کە ویستی هەر بەکارهێنەرێک بە سەلیقەی جیا جیا دابین دەکات. تەنیا بە کرتە کردنێک دەتوانن ئۆلگووی خۆتان هەڵبژێرن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
PowerArchiver 12.12.03
ئەوێستاکە هاتنە گۆڕی پەستاندنی فایل و دابەزاندنی قەبارەیان بۆ ئەرشێڤ کردن لە سەر سی دی یان بڵاوکردنەوەیان بە خێرایی زیاتر لە سەر نێت بۆتە باسی رۆژانە و جێگە و بایەخی خۆی هەیە، بە چەشنێک کە رۆژانە هەواڵی سەرکەوتووانەی ئامرازەکانی پەستاندن بە بەربڵاوی دەبیستین. ئامرازەکانی وەک WinRAR کە ئامرازی ئاسایی و کردەیی باشن زۆربەی بەکارهێنەرانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. بەڵام نابێ لە بیرمان بچێ کە ئەم چەشنە ئامرازانە هێزی پەستاندن و پشتگری کردن و هێزی درووستکردنی فۆرمەتەناسراوەکانیان نییە. هەر لەم رووەوە ئامرازەکانی وەکPowerArchiver دەتوانێ لەم بوارە دا یارمەتیدەرێکی باش بێ بۆمان.
ئەم ئامرازە کە یێکێ لە بەهێزترین بەرنامەکانی پەستاندنە، دەتوانێ بە پشتگری کردنی خۆی لە زۆرێک لە فۆرمەتەکانی پەستاندن و هێزی درووستکردن و دەسکاریکردن و کردنەوەیان، بە خێراییێکی بەرزەوە یارمەتیێکی بەرچاو پێشکەشی ئێوە دەکات.هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7

